Sarp Özer,Hemın Othman Mohammed
08 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا کە لەلایەن سوپای تورکیاوە لە باکووری سووریا بەڕێوە دەچێت بۆسەر تیرۆریستان، ٣٢ ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کوژران و، بۆردومانی ٣٣٠ ئامانجی رێکخراوەکە کرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە بەمەبەستی نەھێشتنی ھەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لەسەرووی ھەموویانەوە داعش، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوورەکانی تورکیا و پشتیوانییکردنی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە ٢٤ی ئابدا لە باکووری سووریا دەستیپێکردبوو، درێژەی ھەیە.
لە ١٣٨ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا، پلانی دەستبەسەراگرتنی ئەلباب لەلایەن چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن و، بەپشتیوانیی تۆپبارانی چڕی زەمینی درێژەی ھەبوو.
لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ٢٩٢ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆردومان کران و، لە ئەنجامدا چەند بینایەک کە سەکۆکانی بەرگریی و ناوەندەکانی فەرماندارییان لەنێودا بوو خاپوورکران.
ھاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی ئەلباب، بزاعە، سوفلانیە و کابر ئەلموکری ھێرشی ئاسمانیان ئەنجامدا و، تیایدا ٣٥ پێگەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش خاپوورکران و دوو تۆپ و تانکێک تێکشکێنران.
لەلایەکی دیکەوە لەئەنجامی پێکدادانەکاندا ٣٢ ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کوژران، ھەروەھا ٢٣ بۆمبی دەستکرد پووچەڵکرانەوە کە لەلایەن تیرۆریستانەوە دانرابوون. بەم شێوەیەش ژمارەی ئەو بۆمبانەی لەسەرەتای ئۆپۆزسیۆنەکەوە پوچەڵکراونەتەوە گەیشتووەتە دوو ھەزار و ٨١٧.