Niğmet Koşarhan
26 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2016
ئەو دوو سەربازەی سوپای تورکیا کە لەئەنجامی هێرشێکی چەکدارانی پەکەکە لە چۆڵەوانییەکانی دەوروبەری شارۆچکەی لیجەی سەربە پارێزگای دیاربەکر، بەسەختی بریندار ببوون، لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئەو روونکردنەوەیەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، لەدرێژەی ئۆپەراسیۆنەکان لە چۆڵەوانییەکانی دەوروبەری شارۆچکەی لیجە، چەکدارانی پەکەکە هێرشیان کردووەتە سەر هێزە ئەمنییەکان.
لەئەنجامی پێکدادانەکدا دوو سەرباز بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون، بەڵام سەرەڕای هەموو هەوڵەکان نەتوانراوە ژیانیان رزگاربکرێت و گیانیان لەدەستداوە.