AA
26 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2016
كرێكارانی وه‌رزی كه له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵه‌وه روو له ناوچه‌كانی دیكه‌ی توركیا ده‌كه‌ن، له‌پێناو بژێویی ژیاندا ئاره‌ق ده‌ڕێژن. سه‌رباری كه‌شوهه‌وای گه‌رمی شاری هاتای، كرێكاران رێگای دووریان گرتووه‌ته‌به‌ر و له‌وه‌رزی كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می پیازدا له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی سنووری شاره‌كه‌دا كارده‌كه‌ن. ئه‌و كرێكارانه كه هه‌ندێكیان ماوه‌ی شه‌ش ماند له‌نێو خێمه‌دا و دوور له زێدی خۆیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ژیانێكی سه‌ختیان هه‌یه. له‌م ره‌مه‌زانه‌دا پله‌كانی گه‌رما له هاتای له 40هكاندایه و كرێكاره‌كان رۆژانه ماوه‌ی 12 سه‌عات كارده‌كه‌ن. له به‌ره‌به‌یانێكی زووه‌وه به ماڵ و منداڵه‌وه روو له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی هاتای ده‌كه‌ن و تا ئێواره‌یان لێدێت كارده‌كه‌ن.