Ferdi Türkten
19 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، دوێنێ هه‌شت چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش و 12 چه‌كداری په‌كه‌كه/په‌یه‌ده كوژران.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕات، كه له 24ی ئابی رابردوودا له باكووری سووریا به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی مه‌ترسیی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاسایشی سنوور و، پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌ستی پێكردووه، درێژه‌ی هه‌یه و پێی ناوه‌ته 88 ـەمین رۆژییه‌وه.
له‌رێگه‌ی پشتیوانی ئه‌و بۆردومانه چڕه‌ی له ناوچه‌ی قه‌ره‌داغه‌وه له چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن ده‌كرا، كه له حه‌وت گرووپی هێزی ئه‌ركی تایبه‌ت پێكهاتوون، كۆنترۆڵی دوو ناوچه كرایه‌وه و، كاره‌كانی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له مین و بۆمبه چێنراوه‌كان درێژه‌ی هه‌یه به‌مه‌به‌ستی ته‌واو كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان.
له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی دوێنێدا دوو چه‌كداری ئۆپۆزسیۆن برینداربوون، هه‌شت چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش و، 12 چه‌كداری په‌كه‌كه/په‌یه‌ده كوژران.
له ناوچه‌ی ئال كوفایری خۆرئاوای ئه‌لباب، تیرۆریستانی داعش به مووشه‌كی دژه تانك هێرشیان كرده سه‌ر دوو تانك و، له ئه‌نجامدا تانكه‌كان به سووكی زیانیان به‌ركه‌وت، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانیی لێنه‌كه‌وته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، لەدهستپێكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه تا ئێستا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه هه‌زار و 780 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه كۆنترۆڵكراوهتهوه، كه 214 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له‌خۆ ده‌گرێت.
هاوكات له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا بۆردومانی 88 ئامانجی داعش و شه‌ش ئامانجی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده كرا و، له ئه‌نجامدا چه‌ند حه‌شارگه، سهنگەری جه‌نگیی، ناوه‌ندی ده‌ركردنی فه‌رمان و چه‌ك و ئۆتۆمبێل له‌ناوبران.
له كاتێكدا فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا پشتیوانی ئاسمانیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ناكه‌ن، هاوكات خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانیشه‌وه هیچ پشتیوانییه‌كی ئاسمانیی پێشكه‌ش نه‌كرا.
له‌و ناوچانه‌ی له‌ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش رزگاركراون، مینێك و 50 بۆمبی ده‌ستكرد پووچه‌ڵكرانه‌وه.
لەدهستپێكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه تاکو ئێستا 40 مین و هه‌زار و 637 بۆمبی ده‌ستكرد به‌شێوه‌یه‌كی كۆنترۆڵكراو له‌ناوبراون.