Mohammed Baqi Hussein
07 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2016
ئادانا - AA
كاروانێك له تانك و زرێپۆش و ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی سوپای توركیا كه به شه‌مه‌نده‌فه‌ر له شارۆچکەی چانكری سەربە پارێزگای ئەنقەرە به‌ره‌و شارۆچكه‌ی سلۆپی سەربە شرنەخ به‌ڕێكه‌وتبوون، دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتنه شاری ئادانا ماوه‌یه‌ك پشوویان دا و درێژه‌یان به رێگاكه‌یان دا.
كه‌سوكاری ئه‌و سه‌ربازانه‌ی بۆ ناوچه‌كه ده‌نێردرێن، بە مه‌به‌ستی ماڵئاوایی و به‌ڕێكردنی سه‌ربازه‌كان هاتنبوونه وێستگه‌ی شهمهدهفهری شاری ئادانا.