Sangar Hamad Azeez
10 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2016
ئەنقەرە
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی نێو سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا وەرگیراون، دوێنێ هەواڵگری تورکیا لە ناوچەکانی بەرەگیتە، تەلئەحمەر و شەعبانییەی باکووری سووریا چەند تۆپخانەیەکی داعشی دەستنیشانکرد کە بە ئاراستەی تورکیا ئامادەکرابوون.
دوای دەستنیشانکردنی شوێنەکان، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بە یاوەری فڕۆکەکانی جەنگی هاوپەیمانان بۆردومانی ئامانجەکانی داعشیان کرد.
بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، ١٠ ئامانجی داعش خاپوور کراون و تێیدا ٨ چەکداری داعش کوژران.
لەلایەکی دیکەش فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر ناوچەکانی مێرگەساڤ و داغڵجەی سەر بە پارێزگای هەکاری سازکرد. ولە ئۆپەراسیۆنەکەش ٧ ئامانجی پەکەکە خاپوور کران.