Sarp Özer
09 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2016
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە، لەو ناوچەیەی بنکەی پۆلیسی دوراکی لێیە لە شارۆچکەی شەمزینانی هەکاری، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز، لەرێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە تەقینەوەیەکیان ئەنجامداوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان بەهۆی پەلامارەکەوە 8 سەرباز گیانیان لەدەستداوە و 5ی دیکەش برینداربوون.
| بەپێی راگەیەنراوێکی سوپای تورکیا، دوای هێرشی چەکدارانی پەکەکە بۆسەر بارەگایەکی جەندرمە لە شارۆچکەی شەمزینان سەربە پاریزگای هەکاری، ئۆپەراسیۆنێکی فراوان بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکان، دەستی پێکردووە. |