Hemın Othman Mohammed
15 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2016
تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند ئامانجێكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له باكووری سووریا، كه خەریکی ئاماده‌باشی بوون بۆ هێرش كردنه سه‌ر خاكی توركیا. به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان له‌و هێرشانه‌دا 10 تیرۆریست كوژراون.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌ی سه‌ربازییه‌وه ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، تۆپخانه‌كانی توركیا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر 17 ئامانجی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كه بۆ هێرشكردنه سه‌ر خاكی توركیا له ئاماده‌باشیدا بوون.
هاوكات فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان هێرشی ئاسمانیان كرده سه‌ر هه‌مان ئامانجی داعش.
له ئه‌نجامی هێرشی تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یماناندا، چه‌ند ئامانجێكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كه پێكهاتبوون له سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌كی كاتیۆشا و هاوه‌ن له‌ناوبران و 10 تیرۆریستیش كوژران.