Sangar Hamad Azeez
15 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2016
فڕۆکەکانی جەنگی سوپای تورکیا، دوێنێ دوو ئامانجی پەکەکەیان لە ناوچەکانی ئاواشین - باسیانی سەر سنووری هەرێمی کوردستان - تورکیا لەناو برد.
بەگوێرەی روونکردنەوەیەکی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا، بەپشتبەستن بەو زانیارییانەی لە هەواڵگرییەوە بەدەستیان گەیشتبوو، دوێنی لە سەعات ٣:٤٠ بۆ ٣:٥٢ خولەکی دوانیوەڕۆ، فڕۆکەکانی جەنگی سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر ناوچەکانی ئاواشین - باسیان ئەنجام دا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەشدا توانرا دوو ئامانجی پەکەکە لە جبەخانە و حەشارگە لەو ناوچەیە وێران بکرێت.
لە ئێستاشدا کارەکان بۆ دیارییکردنی قەوارەی زیانەکانی دوژمن درێژەی هەیە.