Muhammet Ali Kemal
11 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2016
سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتارێکی له‌شاری ترابزۆن پێشکه‌ش کرد و رایگه‌یاند ''بێ گوێدانه شه‌و و رۆژ، له‌هه‌موو سووچێکی ئه‌م وڵاته، له‌هه‌ر لانه‌یه‌کدا، لەهه‌ر ئهوشکهوتێکدا، لەهه‌ر کون و که‌له‌به‌رێکدا تاوه‌کو تاقه تیرۆریستێک هه‌بێت، ئه‌م به‌ره‌نگاری و خه‌باته به‌رده‌وام ده‌بێت''.
یڵدرم گوتیشی: ''له‌کاتێکدا ئێمه به‌ره‌نگاری تیرۆر و ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه ده‌بینه‌وه که پشتیوانیانن، ده‌رده‌که‌وێت که چه‌ند پاڵپشت و خۆشه‌ویستیان هه‌یه. له‌هه‌موو وڵاتانی ئه‌ورووپاوه، ده‌ڵێن 'ئامان ده‌ست له‌و که‌سانه مه‌ده‌ن'. براکه‌م، ده‌ست له‌چی ناده‌یت؟ دادگا داوای ده‌کات، ده‌ڵێت 'وه‌ره ئیفادهکهت بده'. ئه‌ویش ده‌ڵێت 'من تۆ و دادگاکهتم قبووڵ نییه، نایه‌م و ئیفاده ناده‌م، ناشتوانن بمگرن'. ئه‌ی هاتیت؟ ئیفادهکهت دا؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌ندت وه‌رگرت؟ ئێره وڵاتی یاسایه، ئێره کۆماری تورکیایه، لێره تیرۆر جێگه‌ی نابێته‌وه''.
سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا داوای له‌گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆن کرد که ''واز له‌وه بهێنێت که به‌ناوی سپۆنسه‌ری ئه‌و تیرۆریستانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی تورکیاوه قسه بکات'' و گوتی:
''نا‌بینیت تورکیا چ ناڕه‌حه‌تی و چه‌ند کێشه‌ی تێپه‌ڕاندووه؟ شه‌هیده‌کانمان نا‌بینیت؟ ئه‌و خه‌باته نا‌بینیت که‌به‌رامبه‌ر تیرۆر ده‌کرێت؟ ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه خاوه‌ندارێتیی له‌نیشتمان بکه‌یت. کاتی ئه‌وه نییه سوود به جوداخوازان و پشتیوانانی تیرۆریستان بگه‌یه‌نیت. کاتی ئه‌وه‌یه له‌پێناو مانه‌وه‌ی گه‌لدا یه‌کگرتووه بین، پێکه‌وه کاربکه‌ین. به‌ڕێز کلچدارئۆغڵو، تا زووه له‌م هه‌ڵه‌یه پاشگه‌ز به‌ره‌وه. ئه‌مه رێگه نییه، کۆڵانێکه ئه‌وسه‌ری ده‌رناچێت. سه‌رۆکی گشتیی گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆن هاتووه هه‌ندێک قسه ده‌کات، مرۆڤ که گوێی له‌و قسانه ده‌بێت ده‌حه‌په‌سێت. ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی که 'هاوکاریی رێکخراوی تیرۆریستیی ده‌کات ئاک پارتی-یه'. 'ئه‌وه‌ی که به‌ره‌ی نوسڕە، داعش، په‌که‌که و فه‌تۆی کردووه‌ته به‌ڵا به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌وه، ئاک پارتی-یه'. ئه‌مه واتای چی؟ سه‌رۆکی گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆن کۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه و به‌ره‌و کوێ ده‌چێت دیار نییه. خودا هاوکاری بێت. خۆیشی نازانێت چی ده‌ڵێت. له‌تورکیا ئه‌وه‌ی که به‌ره‌نگاری هه‌موو جۆرێکی تیرۆر ده‌بێته‌وه کێیه: ئاک پارتی-یه. ئه‌وه‌ی که پشتیوانیی فه‌تۆچییه‌کان و گرووپه تیرۆریستییه‌کانه و پارێزه‌ریی و دادوه‌رییان بۆ ده‌کات کێیه؟ ئه‌وه گه‌ل ده‌یزانێت کێیه. گه‌ل ده‌زانێت کێ چی ده‌کات. لێره‌وه بۆ ئه‌وێ راده‌که‌ن، چی بووه گوایه، ده‌ستگیرکردن له‌ئارادایه. چی بووه؟ ده‌ستبه‌سه‌رکردن هه‌یه. براکه‌م، له‌که‌یه‌وه ئه‌نجامدانی تاوان بووه کارێکی ره‌وا له‌م وڵاته؟ ئایا پشتیوانییکردنی کوده‌تاچییه‌کان و جوداخوازه‌کان ئه‌رکی گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنه؟ کاری ئه‌وه؟''
- گۆڕانکاریی ده‌ستووریی
بینالی یڵدرم باسی لە ئه‌نجامدانی گۆڕانکارییه‌کانی ده‌ستووری کرد و گوتی: ''مه‌هه‌په و سه‌رۆکی ئه‌و پارته، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی به له‌به‌رچاوگرتنی خۆشه‌ویستیی و داهاتووی نیشتمان، دوور له‌هه‌موو جۆره حساباتێکی سیاسیی، لێپرسراوێتیی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م بابه‌ته‌ی له‌ئه‌ستۆگرت، له‌وباره‌یه‌وه پشت به‌خودا له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌دا گۆڕانکاریی له‌ده‌ستووردا ئه‌نجام ده‌ده‌ین و سیستمی سه‌رۆکایه‌تی ده‌خه‌ینه بواری جێبه‌جێکردنه‌وه''.