Sangar Hamad Azeez
11 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2016
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دەستەی نووسەران و کارگێرانی رۆژنامەی جمهورییەت، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رۆژنامەکە، ئاکن ئاتاڵای لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ دەستگیر کرا.
ئاتاڵای کە لەلایەن داواکاری گشتی ئیستانبوڵەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرابوو، دوای ئەوەی لە بەرلین پایتەختی ئەڵمانیاوە هاتە ئیستانبوڵ لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەوە دەستگیرکرا.
لە ئیستادا ناوبراو لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەکە رێکارە یاساییەکانی لەگەڵ ئەنجام دەدرێت.