Rewa Mahmut Hasan,Hemın Othman Mohammed
03 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2017
نیویۆرک - AA
کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، هیلاری کلینتۆن رایگەیاند ئەگەر هەڵبژاردن لە بری ٨ی تشرینی دووەم لە ٢٧ی تشڕینی یەکەمدا ئەنجام بدرایە ئەوا دەیبردەوە و لەوەش رووسیا و FBIی تۆمەتبار کرد.
لەدوای شکستهێنانیەوە بۆ یەکەمجار هیلاری بەشداری کرد لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی کەناڵی سی ئێ ئێندا لەگەڵ پێشکەشکار کریستیان ئەمانپور.
لە بەرنامەکەدا هیلاری ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەر هەڵبژاردن ١٢ رۆژ پێش وادەی خۆی ئەنجام بدرایە ئەوا دەیبردەوە.
هیلاری كلینتۆن باسی له‌وه كرد كه نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی FBI، جیم كۆمی كه له 28ی تشرینی یه‌كه‌مدا بۆ كۆنگرێسی نووسی و، ویكیلیكسی رووسی بوونه‌ته هۆی دروستكردنی گومان لای ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌یلیان به ده‌نگدان نه‌بووه به خۆی، هه‌ر ئه‌وه‌یش ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
- تۆمه‌تباركردنی پوتین به ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا
هه‌روه‌ها كلینتۆن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رۆڵی هه‌بووه له شكستهێنانی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا و، گوتی: "به دڵنیاییه‌وه دهستیوهردا له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌مان".
كلینتۆن ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه پوتین هه‌م بۆ زیانگه‌یاندن به‌م و، هه‌میش بۆ هاوكاریكردنی ركابه‌ره‌كه‌ی، دۆناڵد تره‌مپ ده‌ستیوه‌رداوه‌ته هه‌ڵبژاردنه‌كه و، گوتی: "پێموایه كه رووسیا وڵاتێكی مه‌زنه. به رای من گه‌لی رووسیا به پله‌یه‌كی نائاسایی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه و بیر له نیه‌تی خراپیان ده‌كه‌مه‌وه".