İlkay Guder,Rewa Mahmut Hasan
03 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2017
سۆچی - AA
بڕیارە ئەمڕۆ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە شاری سۆچی چاوی بکەوێت بە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و پرسەکانی سووریا و ناوچەکە و جیهان تاوتوێ بکەن.
لە بارەی پەیوەندیەکانی رووسیا و تورکیاش، جگە لە هاریکاریکردنی یەکتر لە بوارەکانی گەشتیاری و بازرگانیدا، پرسەکانی تایبەت بە پیشەسازی بەرگری یەکێکی تر دەبێت لە تەوەری گفتوگۆکانی نێوان هەردوو سەرکردە.
لەدوای قەیرانی کەوتە خوارەوەی فڕۆکە جەنگیە رووسیەکە، ئەمە پێنجەمین جارە ئەردۆغان و پوتین چاویان بە یەک دەکەوێت. هەردوو سەرکردە لە ١٠ی ئاداردا لە کۆشکی کرملین کۆببوونەوە دوای بەشداریکردنیان لە کۆبوونەوەی هاریکاری ئاست باڵای تورکیا و رووسیا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە شاندێک لە لایەن رووسیا و تورکیا بە هاوبەشی پێکهات بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی هەردوو وڵات لەدوای قەیرانی خستنەخوارەوەی فڕۆکە جەنگیە رووسیەکەوە.
لە ئێستادا ئەردۆغان ئاماژە بەوە دەکات کە پێویست ناکات باس لە پرۆسەی ئاساییکردنەوە بکرێت، چونکە دۆخەکە ئاسایی بۆتەوە و ئامانجی لەمەودوایان، بەرجەستەکردنی متمانەی هەردوولایە لەسەر ئاستی سیاسی و ئابووری.
لای خۆیەوە پوتین ئاماژەی بەوەداوە کە بە شێوەیەکی ئاکتیڤ هەوڵ دەدەین پەیوەندیەکانیان بگەیەنین بەو ئاستەی کە پێوستە و دەڵێت، "کەس لەو باوەڕەدا نەبوو کە لەسەر ئاستی سەربازی و هەواڵگری هاریکاریەکی لەو چەشنە دروست بێت".