Mohammed Baqi Hussein
03 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2017
كابول - AA
كاروانێكی هێزه‌كانی ناتۆ له كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان كرایه ئامانج و له ئه‌نجامدا هه‌شت كه‌س كوژران.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان، ناجیش دانیش له لێدوانێکی بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، په‌لاماره‌كه له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدراوه و كاروانێكی سه‌ربازانی ئه‌مریكای سه‌ربه ناتۆی كردووه‌ته ئامانج كه له نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له كابول تێپه‌ڕیبوو.
ناجیش دانیش رایگه‌یاند "له په‌لاماره‌كه‌دا هه‌شت كه‌س کوژران و 25ی دیكه‌ش برینداربوون".
گوته‌بێژه‌كه رایگه‌یاندووه كه یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كانی كاروانه‌كه زیانی به‌ركه‌وتووه و زیان به سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان نه‌گه‌یشتووه.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێك بەرپرسیارەتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشه‌كه رانەگەیاندووە.