Salih Bilici
03 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان:
- ''جموجۆڵی سەربازە ئەمریکییەکان، دەکەوێتە ناو ئەو رووبەرەوە کە ئێمە جموجۆڵی تێدا دەکەین. من سەردانەکەی رۆژی ١٦ی ئایارم بۆ ئەمریکا بە لاوە گرنگە. ئەو کارانەی کە ئەنجامدراون وەک پاشماوەی سەردەمی ئۆباما و درێژەدان بە کارەکانی دەستەی فەرماندەیی ئەو سەردەمە، دەبینم. لە سەردانەکەمدا باسی هەموو ئەمانە لەگەڵ سەرۆکدا دەکەین و بە وێنەوە پێشکەشیانی دەکەین''.
- "له راستیدا ئێمه له رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵات چاوه‌ڕوانی ده‌نگی زیاترمان ده‌كرد. به‌ڵام ئه‌نجامێكی باش ده‌رچوو".
بە پێی ئەو هەواڵانەی لە میدیای تورکیادا بڵاوکراونەتەوە، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گەڕانەوەیدا لە هیندستانەوە لە فڕۆکەکەدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە و روونکردنەوەی گرنگی پەیوەست بە بابەتەکانی رۆژەڤ دا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە ئێشکگرتنی سەربازە ئەمریکییەکان لەسەر سنووری نێوان سووریا-تورکیا لەگەڵ چەکدارانی پەکەکە/پەیەدەدا و گرتنە بەری هەمان رێوشوێن لە لایەن سەربازە رووسەکانەوە لە عەفرین، رایگەیاند:
''خەباتی ئێمە لە دوایین قۆناغدا بەرەو عەفرین نا، بەڵکو بەرەو ئەلراعی و باشوور دادەبەزین، دابق لەوێوە بۆ ئەلباب و لەوێشەوە بەرەو خۆرهەڵات دەچین. جموجۆڵی سەربازە ئەمریکییەکان، دەکەوێتە ناو ئەو رووبەرەوە کە ئێمە جموجۆڵی تێدا دەکەین. من سەردانەکەی رۆژی ١٦ی ئایارم بۆ ئەمریکا بە لاوە گرنگە. ئەو کارانەی کە ئەنجامدراون وەک پاشماوەی سەردەمی ئۆباما و درێژەدان بە کارەکانی دەستەی فەرماندەیی ئەو سەردەمە، دەبینم. لە سەردانەکەمدا باسی هەموو ئەمانە لەگەڵ سەرۆکدا دەکەین و بە وێنەوە پێشکەشیانی دەکەین. گوزارشت لەوە دەکەین کە ئەم کارانە چەندێک ئێمەی بێزارکردووە. ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت، ئەوا سازانمان لەگەڵ ئەمریکا مەحاڵە. بە دڵنیاییەوە ئەوەمان پێ درووست نییە کە ئەمریکا لەگەڵ ئەو رێکخراوە تیرۆریستییانەی کە دوژمنی ئێمەن، کاردەکات. پێموایە بەڕێز ترەمپیش بە شێوەیەکی ئەرێنی پێشوازیی لەم بۆچوونانەی ئێمە دەکات. بە دڵنیاییەوە ئێمە رێگە بە هەڕەشە و دەستدرێژیی بۆسەر وڵاتەکەمان، نادەین. ئەمە جگە لەوەی لەماوەی رابردوودا لەبەری عەفرینەوە ژمارەیەک هێرشکرایە سەر خاکی ئێمە. لەبەرامبەریشدا ئێمە یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی هاوشێوەمان جێبەجێ کرد. وەڵامی پێویستی ئەوانیشمان دایەوە. هەر لە هاتایەوە بەرەو خۆرهەڵات ئەم شتانە روویاندا. دوای ئەوەی کە ٥-٦ بنکەی سەربازیمان بێزارکران، لەبەرامبەردا لەچوارچێوەی یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی هاوبەشدا ئەوەی کە پێویست بوو، ئەنجامدرا''.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئاستی ده‌نگی "به‌ڵێ" بۆ گشتپرسییه‌كه له ناوچه كوردنشینه‌كانی توركیادا كه له ئاستی چاوه‌ڕوانكراو به‌رزتر بوو گوتی:
"زیاتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا ده‌نگ نه‌هاتووه. له راستیدا ئێمه له رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵات چاوه‌ڕوانی ده‌نگی زیاترمان ده‌كرد. به‌ڵام ئه‌نجامێكی باش ده‌رچوو. له هه‌ندێك شوێن ده‌نگه‌كان دوو هێنده، هه‌ندێك شوێن سێ هێنده و هه‌ندێك شوێن 10 هێنده زیادیكردووه. برایانی كورد له باشووری رۆژهه‌ڵات 10 ساڵی رابردوودا له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه سته‌می زۆریان لێكرا. هه‌میشه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌كدا ده‌نگیانداوه. ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه له موختاره‌كان كراوه. رێكخراوی دابه‌شكاری تیرۆریستی هه‌ڕه‌شه‌یان ده‌كرد، ئه‌گه‌ر پارتێكی دیكه ده‌ربچێت، گونده‌كه ده‌ڕووخێنرێت. موختاریش له نترسان خۆی ده‌نگه‌كانی به‌كارده‌هێنا. به زۆر ده‌نگیان به خه‌ڵكه‌كه ده‌دا. بێ به‌زه‌ییانه. ئێستاش كه جه‌ندرمه و پۆلیس و گوندپارێز رێوشوێنی ئه‌منیی پێویستیان گرته‌به‌ر، ئه‌و ئه‌نجامه‌ی لێكهوتهوه كه ده‌بینرێت."
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان له‌باره‌ی رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو گوتی: "له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی بهشاركردندا ژێرخانی ناوچه‌كه به‌هێزده‌بێت و له ئه‌نجامی داپۆشینه‌وه‌ی خه‌نده‌ق و چاڵه‌كاندا باشووری رۆژهه‌ڵات تا دێت جوانتر ده‌بێت. ئێستا ناوچه‌ی سوور شتێكی دیكه‌یه. دیجله‌ش زۆر جوانتره. ئیدی هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچه‌یه‌مان ده‌توانن بچن بۆ سه‌یران. له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌مان كه به زۆر له‌وێ وه‌ده‌رنراون بۆ ماڵه خۆشه‌كانیان، ژیان ئاسایی ده‌بێته‌وه. ئیدی به تاریكیی شه‌ویش ده‌توانن به بازاڕه‌كاندا بگه‌ڕێن. باشووری رۆژهه‌ڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌سڵی خۆی. له سه‌رده‌می گه‌نجیمدا كه بۆ چالاكیی سیاسی ده‌چوومه ناوچه‌كه، ئه‌ندامانی رێكخستنه‌كانمان بۆ ماڵه‌كانی خۆیان بانگهێشتیان ده‌كردین و میواندارییان ده‌كردین".