Sangar Hamad Azeez
11 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2016
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەراڵ خولوسی ئاکار لەگەڵ شاندێکی فەرماندەیی هێزەکانی سوپا بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و لێکۆلینەوە سەردانی شاری شرنەخ و شارۆچکەی سلۆپی کرد.
بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەراڵ خولوسی ئاکار لەگەڵ شاندێکی فەرماندەیی هێزەکانی سوپا بەمەبەستی بەسەرکردنەوە و لێکۆڵینەوە لەو یەکە سەربازییانەی کە لەسەر سنوور جێگیر کراون سەردانی شاری شرنەخ و شارۆچکەی سلۆپی-یان کرد.
لە سەردانەکەیدا ئاکار زانیاری لەسەر ئەو چەک و تەقەمەنییانە وەرگرت کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکاندا دەستیان بەسەردا گیراوە.
سوپاسالاری تورکیا وێڕای پیرۆزباییکردن لە ژمارەیەک کارمەندی یەکە سەربازییەکان کە بەهۆی لێهاتوویانەوە خەڵاتیان پێبەخشراوە، جەختی لەوە کردەوە کەوا لەناوەوە و دەرەوەی وڵات دەست لەناودەست لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنی زەمینی و ئاسمانییەوە تا لەناوبردنی دواین تیرۆریست بەردەوام دەبن لە ئەرکەکانیان.