Sarmand Hameed
24 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، لە پرسەنامەیەکدا بۆ میری کوێت، نەواف ئەحمەد جابر موبارەک سەباح، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبووی خوشکیان شێخە بەدرییە ئەحمەد جابر موبارەک سەباح، پرسە و سەرەخۆشی لە خۆیان و خانەوادەکەیان کرد و ھاوخەمیی خۆی لەگەڵیاندا دەربڕی.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا ھەروەھا ھیوای خواستووە خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و دڵنەوایی و سەبووریی خانەوادە و کەسوکاریان بداتەوە.