İdris Sülün
24 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی ٢٤ كاتژمێردا له رێكه‌وتی ٢٣-٢٤ی ئاب، ئیداره‌ی ئه‌مریكا نزیكه‌ی ٢١ هه‌زار و ٦٠٠ كه‌سی دیكه‌ی له ئه‌فغانستانه‌وه گواستووه‌ته‌وه ئەمریکا.
كۆشكی سپی رایگه‌یاند کە له رێگای ئه‌نجامدانی ٣٧ فڕین به فڕۆكه‌كانی جۆری C-130و C-1ی سوپای ئه‌مریكا له میانی ٢٤ كاتژمێردا له رێكه‌وتی ٢٣-٢٤ی ئاب، نزیكه‌ی ١٢ هه‌زار و ٧٠٠ كه‌س و هه‌شت هه‌زار و ٩٠٠ كه‌سی دیكه‌یش له رێگای ٥٧ فڕینی هاوپه‌یمانییه‌وه له ئه‌فغانستانه‌وه گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌مریكا.
به‌م جۆره نزیكه‌ی ٢١ هه‌زار و ٦٠٠ كه‌سی دیكه له كابوله‌وه گواسترانه‌وه ئه‌مریكا.
ئه‌مریكا له ١٤ی ته‌مووزه‌وه تا ئێستا، نزیكه‌ی ٥٨ هه‌زار و ٧٠٠ كه‌سی لە كابوله‌وه گواستووەتەوه ئه‌مریكا.