Ömer Tuğrul Çam
09 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2020
بڕۆكسڵ – AA
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتێنبێرگ له‌باره‌ی لێدوانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كه ئاماژه‌ی به‌وه دابوو سه‌ربازانی ئه‌مریكا تاكوو كۆتایی ئه‌مساڵ له ئه‌فغانستان ده‌كێشنه‌وه، به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی له‌مباره‌یه‌وه ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوون ده‌كه‌ن، گوتی: "پێكه‌وه بڕیارمان دا بچینه ئه‌فغانستان و پێكه‌وه‌یش بڕیار ده‌ده‌ین لێی ده‌ربچین، ئه‌گه‌ر كاتی هات پێكه‌وه لێی ده‌رده‌چین".
یانس ستۆڵتێنبێرگ دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی مه‌كه‌دۆنیای باكوور، زۆران زایێڤ له باره‌گای ناتۆ له بڕۆكسڵ، له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ كشاندنه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند "ناتۆ بۆ ئه‌وه له ئه‌فغانستانه تاكوو جارێكی دیكه نه‌بێته‌وه به لانه‌ی تیرۆر. هه‌روه‌ها ناتۆ به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی ١١ی ئه‌یلوولی ٢٠٠١ بۆ سه‌ر ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌م جار كاری به ماده‌ی پێنج كرد و هێزی به‌رگریی هاوبه‌شی ره‌وانه كرد".
ستۆڵتێنبێرگ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه سه‌دان هه‌زار سه‌ربازی ئه‌ورووپی و كه‌نه‌دیش له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی ئه‌مریكی له ئه‌فغانستان له ئه‌ركدان، گوتی: "به‌رده‌وام ده‌بین له‌و به‌ڵێنه‌ی داومانه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانمان له ئه‌فغانستان، چونكه پێویسته بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه ئه‌منییه‌كانمان تاكوو كۆتایی نه‌هێندرێت به كرده تیرۆریستییه‌كان له‌وێ بمێنینه‌وه".
ناوبراو بیری خسته‌وه كه پشتگیری له پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان حكوومه‌تی ئه‌فغانستان و تاڵیبان ده‌كات و له میانی هه‌وڵه‌كان بۆ هێنانه‌دی ئاشتیشدا ژماره‌ی سه‌ربازان له ١٠٠ ههزاراوه كه‌م كراوه‌ته‌وه بۆ ١٢ هه‌زار و گوتی: "ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوون ده‌كه‌ین له‌باره‌ی داهاتووی نێرده‌كه‌مان بۆ ئه‌فغانستان.
له‌و ١٢ هه‌زار سه‌ربازه به‌شێكی زۆریان هی وڵاتانی ئه‌ورووپا و كه‌نه‌دان. ئه‌مه هه‌وڵی ته‌واوی هاوپه‌یمان و هاوبه‌شانمان ده‌بێت. تێڕوانینی ئێمه بڕیاردان ده‌بێت به‌پێی هه‌لومه‌رجه‌كه. پابه‌ندبوونمان به پاراستنی داهاتووی ئه‌فغانستان زۆر گرنگه. پاراستنی ئاسایشی ئه‌و وڵاته بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دایه. پێكه‌وه بڕیارمان دا بچینه ئه‌فغانستان و پێكه‌وه‌یش بڕیار ده‌ده‌ین لێی ده‌ربچین، ئه‌گه‌ر كاتی هات پێكه‌وه لێی ده‌رده‌چین".