کاب وڵ
له کابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو به‌ناوه‌ندێکی هه‌واڵگری سوپادا بریندار بوون، بۆ 400 کەس به‌رزبوویه‌وه و 8 که‌سیش گیانیان له‌ده‌ست دا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مریکا واحیدوڵڵا مایار رایگه‌یاند له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه خۆکوژییه‌ی دوێنێ شه‌و کراوه‌ته سه‌ر ناوه‌ندێکی تایبه‌ت به سوپا له ناوچه‌ی شاه شه‌هید له رێگه‌ی بارهه‌ڵگرێکی بۆمبڕێژکراوه‌وه، ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی بریندار بوون بۆ 400 که‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
مایار ئاماژه‌ی به‌وه کردووه ژماره‌یه‌ک له برینداره‌کان برینه‌کانیان سه‌خته و گوتی: "ئه‌و که‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه و بریندار بوون سه‌رجه‌میان سڤیلن، له نێویاندا ژن و مناڵ‌یش هه‌ن''.
شایه‌تحاڵێک به‌ناوی ئه‌حمه‌دوڵڵا حامیدی له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند: "ته‌قینه‌وه‌یه‌کی زۆر به‌هێز بوو، خانووه‌که به‌سه‌رماندا رووخا، وه‌ک ده‌بینن خانووه‌کان و بیناکان زه‌ره‌ری زۆریان پێ گه‌یشتووه".
هەژیی گۆتنە، هێشتا هیچ لایه‌نێک هێرشه‌که‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.