Nuri Aydın
01 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌پێی زانیارییه به‌رایییه‌كان لە ئاكامی ئه‌نجامدانی هێرشێكدا له رێگای ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له كاتی به‌ربانگدا له ویلایه‌تی لۆگار، ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان، تارق ئاریه‌ن به میدیاكارانی راگه‌یاند كه ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ١٩:٠٠ به كاتی خۆجێیی له رێگای ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ر شاری پولی عاله‌م كه ناوه‌ندی ویلایه‌تی لۆگاره.
له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا به‌لایكه‌م ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و زیاتر له ٩٠ كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون.
سه‌رۆكی شورای ویلایه‌تی لۆگار، حهسیبوڵڵا ستانیكزهی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هێرشه‌كه له به‌رده‌م میوانخانه‌یه‌كی سه‌رۆك خێڵێك ئه‌نجام دراوه.
تاكوو ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتیی خۆی له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه رانه‌گه‌یاندووه.