Ahmet Furkan Mercan
01 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2021
تۆکیۆ - AA
لە کەناراوەکانی ویلایەتی میاگی باکووری خۆرهەڵاتی ژاپۆن، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،٨ پلەی ریختەر روویدا.
بەپێی ئاژانسی کەشناسیی ژاپۆن (JMA)، ئەو بوومەلەرزەیەی کاتژمێر ١٠:٢٧ خولەک بە کاتی ناوخۆ بە گوڕی ٦،٦ پلە راگەیەندرا کە کەناراوەکانی میاگی هەژاندبوو، دواتر ئاماژە بەوە کرا کە گوڕەکەی ٦،٨ پلە بووە.
ئاژانسەکە پێشتر قوڵایی بوومەلەرزەکەی بە ٦٠ کیلۆمەتر راگەیاندبوو، بەڵام دواتر گۆڕی بۆ ٥١ کیلۆمەتر.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی کیۆدۆ، لە وێستگەی ئەتۆمی دای-ئیچی و دای-نی فوکیشیما لە باشووری میاگی، هیچ دۆخێکی نائاسایی رووینەداوە.
هەروەها ئیدارە خۆجێییەکانی ویلایەتەکانی دەوروبەری میاگی وەک ئۆمۆری، ئایواتا و فوکیشیما ئاماژەیان بەوە کرد کە هیچ زیانێکی گیانیی نەکەوتووەتەوە.
بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بۆ ماوەیەکی کورت چەند گەشتێکی شەمەندەفەر لە وێستگەی تۆهۆکو شینکانسەن هەڵپەسێردرا کە ناوچەکانی باکووری خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.