جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ پەتای كۆرۆنا له‌ رۆژێكدا له‌ هیندستان ٤٠٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاند

هیندستان.. لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٥٢٣ کەس بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە

Emre Aytekin  | 01.05.2021 - نوێکردنەوە : 01.05.2021
حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ پەتای كۆرۆنا له‌ رۆژێكدا له‌ هیندستان ٤٠٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاند

Ankara

ئه‌نقه‌ره‌ - AA

ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ رۆژێكدا له‌ هیندستان، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین کاریگەری پەتاکەی لەسەرە،‌ ٤٠٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاند.

بەپێی راگەیەندراوێک کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی هیندستانەوە بڵاوکراوەتەوە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٠١ هەزار و ٩٩٣ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و، سێ هەزار و ٥٢٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە کاتێکدا تێکڕای ژمارەی تووشبووانی پەتاکە لە هیندستان گەیشتووەتە ١٩ ملیۆن و ١٦٤ هەزار و ٩٦٩ کەس، کۆی ژمارەی ئەوکەسانەی بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٢١١ هەزار و ٨٥٣ کەس. ژمارەی ئەو نەخۆشانەشی چارەسەرکردنیان درێژەی هەیە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ٢٦٨ هەزار و ٧١٠ کەس.

حاڵەتەکانی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە هیندستان کە لە مانگی نیساندا رووی لە هەڵکشان کرد، بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

لە هیندستان ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون بە پەتاکە لە چواری نیساندا ١٠٠ هەزاری تێپەڕاند، لە ١٥ی نیساندا ٢٠٠ هەزار، لە ٢١ی نیسان-یشدا ٣٠٠ هەزار و لە دوێنێشەوە ٤٠٠ هەزاری تێپەڕاندووە.

هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی پەتای کۆرۆنا لە هیندستان، ژمارەی ئەو کەسانەی رۆژانە بەو پەتا جیهانگیرییە گیان لەدەست دەدەن لە بەرزبوونەوەدایە و، لە ٢٠ نیساندا دوو هەزار و لە ٢٧ی نیسانیشەوە سێ هەزاری تێپەڕاندووە.

هیندستان لە ئێستادا ریزبەندی یەکەمی وڵاتانی جیهانی گرتووە لە تۆمارکردنی زۆرترین حاڵەتەکانی رۆژانە لە توشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتای کۆرۆنا.

وەزارەتی تەندروستیی هیندستان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە ژمارەی ئەوکەسانەی دژ بەو پەتایە ڤاکسینیان وەرگرتووە گەیشتووەتە ١٥٤ ملیۆن و ٩٨٩ هەزار و ٦٣٥ کەس.

لە دوای ئەمریکا و چین، هیندستان لە ریزبەندی سێیەمدایە لە رووی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا.

بۆ ئەوەی کارەکانی کوتان باشتر کاریگەربن لە راگرتنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، لەمڕۆوە دەستدەکرێت بە کوتانی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان ١٨-٤٥ ساڵیدایە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın