Hakan Çopur
01 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2021
واشنتۆن – AA
درێژكراوه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه له سووریا، یه‌په‌گه بۆ یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی لۆبی له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا گه‌یشته رێككه‌وتن.
ماڵپه‌ڕی Foreign Lobbyكه هه‌واڵه‌كان له‌باره‌ی كاره‌كانی لۆبی له ئه‌مریكا كۆ ده‌كاته‌وه رایگه‌یاند كه یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك به ناوی Jim Dornan Strategiesله ٣٠ی نیساندا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه به ناوی "هێزه‌كانی به‌رگریی كورد/ یه‌په‌گه هه‌سه‌ده" ناوی هێندراوه كاره‌كانی لۆبیكردنی په‌یوه‌ندیدار به "رێكخراوی تیرۆریستی داعش" له رێگای ئه‌و كۆمپانیایه‌وه كه له كۆمارییه‌كانه‌وه نزیكه به‌ڕێوه ده‌برێن.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له ورده‌كاری رێككه‌وتنه‌كه نه‌كراوه.
هاوینی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی دیموكراتی سووریا كه باڵی سیاسی په‌یه‌ده‌یه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی لۆبی به ناوی AF Internationalگه‌یشته رێككه‌وتن.