Dildar Baykan
30 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2021
واشنتۆن- AA
گوتەبێژی کۆشکی سپی، جەین ساکی لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو کە لەسەر داوای ناوەندی رێگری و کۆنتڕۆڵ کردنی نەخۆشییەکانی ئەمریکا، بەشێوەیەکی بەپەلە گەشتەکانی نێوان ئەمریکا- هیندستان سنووردار دەکرێن.
ساکی، هۆکاری ئەم بڕیارەشی گەڕاندوەتەوە بۆ هەڵکشانی بەرچاوی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە هیندستان و بڕیارەکەش لە چواری ئایارەوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
حکومەتی ئەمریکا، دوێنێش هۆشداری لەوە دا کە گەشت کردن بۆ هیندستان تا دوا ئەندازە مەترسیدارە و داوای لە هاووڵاتییانی کرد بەزووترین کات ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن.