Sarmand Hameed
30 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم، کرد بۆ کۆچی دوایی محەمەد بن تەلال مام و نوێنەری تایبەتی شای ئوردن.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا مەسرور بارزانی هاوخەمی خۆی بە شا عەبدوڵلا و بنەماڵەی شانشین و حکوومەتی ئوردن گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.
لە بەرامبەردا شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم سوپاس و پێزانینی هەبوو بۆ پەیوەندی و هاوخەمیی دەربڕینی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
رۆژی پێنجشەممە، محەمەد بن تەلال، مام و نوێنەری تایبەتی شای ئوردن، لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.