Mazın Asad
11 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2017
عەمان - AA
ھەریەک لە ئوردن، رووسیا و ئەمریکا لەسەر پێکھێنانی ناوچەی داماڵدراو لە پێکدادان لە باشووری سووریا رێککەوتن.
ئاژانسی ھەواڵی PETRAی ئوردنی بڵاوی کردەوە، وەزیری راگەیاندن و گوتەبێژی حکوومەتی ئوردن محەمەد ئەلمومینی لە لێدوانێکیدا رایگەیاند بەرپرسانی ئەمریکا، رووسیا و ئوردن لە عەمانی پایتەختی ئوردن کۆبوونەوە و لەسەر پێکھێنانی ناوچەی داماڵدراو لە پێکدادان لە باشووری سووریا گەیشتنە رێککەوتن.
ئەلمومینی ئاماژەی بەوەش دا کە رێککەوتنە سێ قۆڵییەکە ھەنگاوێکە کە لە پێناو وەستاندنی پێکدادانەکان و چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا بە رێگەی سیاسی نراوە و گوتیشی: "رێککەوتنە نوێیەکەی سێ وڵات، پشتیوانی لە چاکسازییەکان دەکات بۆ دەستەبەرکردنی ئاگربەستی سەرتاسەری ٧ی تەمووز لە باشووری رۆژھەڵاتی سووریا".
ئەمەش لەکاتێکدایە کە بە دەستپێشخەری ئوردن، ھەر سێ وڵات لە مانگی ئایاری ئەمساڵ لەبارەی سووریا کۆببوونەوە و کۆبوونەوەکەش بە پشتیوانیکردن لە ئاگربەست، کەمکردنەوەی بارگرژییەکان و گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان کۆتایی پێھاتبوو.