Sayed Khodaiberdi Sadat
20 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2020
كابوڵ- AA
له شارۆچكه‌ی كانگ سه‌ربه پارێزگای نهمروز له خۆرئاوای ئه‌فغانستان، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شارۆچكه‌كه و ١١ پۆلیس كوژران.
گوته‌بێژی پارێزگای نهمروز، به‌هرام حه‌قمال له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌رێگه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه، په‌لاماری هێزه‌كانی پۆلیس دراوه.
به‌هرام حه‌قمال باسی له‌وه‌شكرد به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كانگ، فائیز محه‌مه‌د هۆتاك و ١١ پۆلیسی دیكه له هێرشه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه و پۆلیسێكیش برینداربووه.
هێشتا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌كه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.