Sarmand Hameed
20 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە لەندەن پایتەختی بەریتانیا.
کازمی لە سێیەم ویستگەی گەشتەکەیدا بۆ ئەورووپا و دوای سەردانی بۆ هەریەک لە فەڕەنسا و ئەڵمانیا، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە لەندەن.
رۆژی یەکشەممەی رابردوو، مستەفا كازمی بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵای حکوومی بەغدای پایتەختی جێهێشت و بەرەو پاریس پایتەختی فەڕەنسا بەرێكەوت ئەوەیش لە چوارچێوەی گەشتێكدا بۆ هەریەک لە فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، شاندێكی حكوومەتی عێراق كە ژمارەیەك وەزیر و سەرۆكی دەستەكانی سەربەخۆ لەخۆدەگرێت یاوەری سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی دەكەن لە سەردانەكەی بۆ فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا.