Sarp Özer
12 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2021
ئیسلام ئاباد – AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له‌باره‌ی وه‌گه‌ڕخستنی فڕۆكه‌خانه له ئه‌فغانستان رایگه‌یاند "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌م بابه‌ته شێوه ده‌گرێت. به هیچ جۆرێك ره‌وشێك له ئارادا نییه مه‌ترسی بخه‌ینه سه‌ر گیانی سه‌ربازانمان".
خولوسی ئاكار له باڵیۆزخانه‌ی تورکیا له پاکستان، له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئەو وڵاتە دوا و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری پاكستان، عاریف ئه‌لوی و سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان، عمران خان-ه‌وه پێشوازی لێ كراوه و له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی پاكستان، پهروهز هاتتاك و وه‌زیری پیشه‌سازیی به‌رگریی، زوبه‌یده جه‌لال كۆبووه‌ته‌وه و له میانی كۆبوونه‌وه‌كاندا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و پاكستان تاوتوێ كراوه.
خولوسی ئاكار له‌باره‌ی وه‌گه‌ڕخستنی فڕۆكه‌خانه له ئه‌فغانستان رایگه‌یاند "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌م بابه‌ته شێوه ده‌گرێت. به هیچ جۆرێك ره‌وشێك له ئارادا نییه مه‌ترسی بخه‌ینه سه‌ر گیانی سه‌ربازانمان".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا له‌باره‌ی پاراستنی ئاسایشی سنووره‌كانی توركیاوه گوتی: "سه‌ربازانمان سنووره‌كانیان كۆنترۆڵ كردوون، له‌مباره‌یه‌وه چی پێویسته ئه‌نجامیانداوه و به‌رده‌وامیشن له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی دیكه. سه‌ربازانمان له ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه‌دا به ته‌نها نین. نابێت ئاسایشی سنوور وه‌ك یه‌ك هێڵ ببیندرێت. رێوشوێنه‌كان له هێڵی سنوورییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن. ناوچه‌كانی پاش هێڵی سنووریی، خاڵه‌كانی پشكنین و ناوه‌ندی شاره‌كانیش له‌خۆ ده‌گرێت".