ههولێر - شوان سدیق
دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ چوارشەممە ئاگرێك لەسەر باڵەخانەیەكی 30 نهۆمی شاری هەولێر بەردەبێتەوە و لەخوارەوە زیان بە كەفێ شۆپی چەند كۆمپانیا و لەناوباڵەخانەكەش چەند كۆنسوڵخانەیەكی تێدایە لەوانە كۆنسۆڵخانەی وڵاتی توركیا.
ئاگرەكە لەسەر شەقامی 40 مەتری لە هەولێر كەوتەوە و بەهۆیەوە كافییەك ئاگری تێبەربوو و زیانێكی زۆری ماددی لێكەوتەوە.
نەقیبی پۆلیس سەركەوت تەحسین بۆ پەیامنێری ئانادۆڵو رایگەیاند "ئاگرەكە لەسەر باڵەخانەكە بەربووتەوە پاشان كەوتوەتە خوارەوە زیانی زۆری بە كەفێ شۆپەكە گەیاندووە".
گوتیشی: "پێناچێت هیچ دەستێكی لە پشتەوە بێت چونكە ئەوەی زیانی بەركەوتووە تەنیا كەفێەكە بووە و هیچ كۆمپانیا و كۆنسوڵخانەیەكیش زیانی بەرنەكەوتووە و شوێنی ئەوانیش لە كەفێكەوە دوورە".
ئاگرەكە لە نزیك ئەو بینایە بووە كە چەندین كۆمپانیا و كۆنسوڵخانەی وڵاتانی بیانی تێدایە لەوانەش كۆنسوڵخانەی توركیا.
تیمەكانی ئاگركوژێنەوە تا ئامادەكردنی ئەو هەواڵە سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن و لە ترسی تەشەنەكردنی ئاگرەكە باڵەخانەكانی دەورووبەر چۆل كراون.