Aykut Karadağ
24 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2021
كابوڵ – AA
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربازێكی سوپا ئه‌فغانستان له ده‌روازه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی حامید كارزای گوللـه‌ی به ئاسمانه‌وه نا، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه بیانییه‌كانه‌وه به‌رپه‌رچی درایه‌وه و له ئاكامدا چوار سه‌ربازی ئه‌فغانستان کوژران و سێ سه‌ربازی دیكه‌یش بریندار بوون.
شه‌وی رابردوو رووداوی گه‌رم له هێڵی سه‌ربازی به‌رده‌م فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حامید كارزای له كابوڵ رووی دا.
به‌پێی ده‌نگۆكان سه‌ربازێكی سه‌ربه هێزه تایبه‌تییه‌كانی ئه‌فغانستان دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمی یه‌كێك له هاوڕێكانی له‌نێو ئۆتۆمبێلێكدا بینیووه، تووشی تووڕه‌بوون بووه و گوللـه‌ی به ئاسمانه‌وه ناوه، سه‌ربازانی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش كه له‌وێ له ئه‌ركدا بوون وایان زانیووه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و به‌رپه‌رچیان داوه‌ته‌وه. له ئاكامی ئه‌و بەرپەرچدانەوەیەدا چوار سه‌ربازی ئه‌فغانستان کوژران و سێ سه‌ربازی دیكه‌یش بریندار بوون.