Tuğba Yardımcı,Rewa Mahmut Hasan
14 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2018
ترابزۆن - AA
فڕۆكهیەک کە گەشتی ئەنقەرە ترابزۆنی کرد بوو لە فڕۆکەخانەی ترابزۆن، دوای ئەوەی دەنیشێتەوە لە رێگە لادەدات و بەو هۆیەشەوە فڕۆکەخانەکە بۆ ماوەیەکی کاتی بە رووی گەشتەکاندا داخرا. هاوکات بە هۆکاری ئەمنی، سەرجەم گەشتەکان وەستێنران.
دوای ژمارەیەک رێکاری ئەمنی تایبەت و دابەزینی سەرنشینانەی فڕۆکەکە بە سەلامەتی، سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە ئاسایی بوونەوە.
پارێزگاری ترابزۆن لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە رووداوەکە کردووە و ئاماژەی بەوەداوە کە بە هۆکارێکی نادیار فڕۆکەیەک لە رێڕەوی خۆی لە کاتی نیشتنەوەدا لایداوە و بەوهۆیەوە گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکە بۆ ماوەیەکی کاتیی داخراوە.