ترابزۆن.. ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر فه‌تۆ
- له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆسه‌ر ماڵێكی سه‌ربه فه‌تۆ له شاری ترابزۆن، ژن و پیاوێك ده‌ستگیركران كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركرابوو.
Trabzon
ترابزۆن - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆسه‌ر ماڵێكی سه‌ربه فه‌تۆ له شاری ترابزۆن، ژن و پیاوێك ده‌ستگیركران كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركرابوو.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و كارانه‌ی به هه‌مه‌هه‌نگی له نێوان تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌واڵگری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای ترابزۆن درێژه‌ی هه‌یه بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی/پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب (فه‌تۆ/په‌ده‌یه) له شارۆچكه‌ی یۆرما ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر ما‌ڵێك ئه‌نجامدرا.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا به‌كر شیمشه‌ك كه هه‌ڵاتووه و له لایه‌ن دادگایەکی شاری سامسون داواكراوه و له بانكه‌كانی رێكخراوه‌كه‌دا كاریكردووه و وه‌ك ئیمامی مه‌حره‌می سه‌ربازی له‌نێو رێكخراوه‌كه‌دا چالاكی هه‌بووه، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا سه‌یهان شیمشه‌ك كه ئه‌ویش به‌رپرسی ناوچه‌ی گه‌وره‌ی رێكخراوه‌كه و له به‌شی ناوخۆیی رێكخراوه‌كه‌شدا به‌ڕێوه‌به‌ر بووه، ده‌ستگیركران.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه ئه‌و ژن و مێرده به‌كارهێنه‌ری به‌رنامه‌ی نهێنیی په‌یوه‌ندیكردنی رێكخراوه‌كه بایلۆك بوون و دوای ده‌ستگیركردنیان كارەكانی ئاسایش له‌باره‌یانه‌وه درێژه‌ی هه‌یه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن