Rewa Mahmut Hasan
16 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2017
ترابزۆن - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا لە شاری ترابزۆن دەنگی دا.
ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو دوای دەنگدان لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەدا کە لە کاتژمێر ٧ی بەیانیەوە دەنگدان دەستی پێکردووە و گوتی:
"لە بەشی رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵات هەروەها لە شارەکانی دەریای رەش، سوپاس بۆ خوا لە رێگەی ئەو زانیاریانەی بە دەستمان دەگات لە یەکە ئەمنیەکانەوە، ئاسایش و ئارامی لە هەموو شارەکان جێگیرە و هاووڵاتییان بە بێ کێشە دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان. لە هەندێک لە شارەکانی باشووری رۆژهەڵات بە هەلیکۆپتەر ئەو ئەرکانە تەواو دەکرێت ئێستا لە هەموو لایەکی تورکیادا دیموکراسی و ئاسایش باڵی بەسەر هەموو لایەکدا کێشاوە و، میللەت دەنگی خۆی دەدات".