Tuğba Yardımcı
02 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2017
ترابزۆن - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو، دوای به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی جه‌ژنه پیرۆزه كه له شاره‌وانی ترابزۆن رێكخرابوو، چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی دا.
له كاتێكدا سۆیڵو باسی له‌و چاودێریانه ده‌كرد كه به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ئه‌نجامدراون، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه له‌و كاته‌ی بووه به وه‌زیری ناوخۆ ته‌نیا پۆلیس له شاردا فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی به‌كارده‌هێنا. ئه‌و كاته‌ش له مانگێكدا بەگشتی پێنج بۆ 10 كاتژمێر به‌كارهاتوون و، گوتی: "له ئێستادا سەرجەم فڕۆکەکان له مانگێكدا دوو هه‌زار و 500 كاتژمێر كاریان پێده‌كه‌ین. ئه‌وه‌یش هێزكی نایابه. ئەوەندە بە بەس نازانین. ئامانجمانە بیگەێنینە پێنج هه‌زار كاتژمێر. سوپای توركیا له هه‌موو سنووره‌كان چاودێری ئاسمانی ئه‌نجام ده‌دات".