Emrah Güney,Mohammed Baqi Hussein
01 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2017
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له مه‌یدانی تارابیا جه‌ژنه‌پیرۆزه‌ی له هاووڵاتییان كرد.
دوای ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی دارستانی فاتیح، ئه‌ردۆغان به‌ره‌و كۆشكی هوبه‌ر له تارابیا به‌ڕێكه‌وت.
ئه‌ردۆغان له مه‌یدانی تارابیا له ئوتومبێله‌كه‌ی دابه‌زی و جه‌ژنه‌پیرۆزه‌ی له هاووڵاتییان كرد.
ژمارەیەک له هاووڵاتییان وێنه‌ی یادگارییان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان گرت و ئه‌ردۆغانیش دیاری به ژمارەیەک منداڵان بەخشی.