Sangar Hamad Azeez
14 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە -AA
پەرلەمانتاری ئیستانبوڵ لەسەر لیستی هەدەپە گارۆ پایلان، بەهۆی بەکارهێنانی وشەی "کۆمەڵکوژی"، لەلایەن ئەنجوومەنی گشتی پەرلەمانی تورکیاوە بە دوور خستنەوە لە سێ دانیشتنی پەرلەمان سزا درا.
لە کاتی گفتوگۆکردن لەبارەی ماددەی ١١ی پرۆژە یاسای گۆڕانکاری دەستووری تورکیا پایلان گوتی: "ئەرمەنییەکان، سووریانییەکان، رومییەکان و یەهودییەکان لە زێدی خۆیان کۆمەڵکوژییەکی گەورەیان دەرهەق ئەنجامدرا " و بەوهۆیەوە کرژی دروستبوو، و ماوەی کاتژمێرێک دانیشتەکە دواخرا.
دواتر جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئەحمەد ئایدن بەهۆی بەکارهێنانی وشەی "کۆمەڵکوژی"، بە دوور خستنەوە لە سێ دانیشتنی پەرلەمان، پەرلەمانتاری ئیستانبوڵ لەسەر لیستی هەدەپە گارۆ پایلان ـی سزا دا.