Erkan Avci,Muhammet Ali Kemal
12 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2017
رۆتەردام- AA
پۆلیسی هۆڵەندا ئەو خۆپیشاندەرە تورکانەی بە زەبری هێز بڵاوەپێکرد کە لەدەورووبەری ئۆتۆمبیلەکەی وەزیری خێزان و سیاسەتی کۆمەڵایەتی تورکیا، فاتمە بەتول سایان کایا، کۆببوونەوە.
پۆلیس بە داری کارەبایی بەرەنگاری ئەو خۆپیشاندەرە تورکانە بوویەوە کە لەنزیک کونسوڵخانەی وڵایەکەیان لە رۆتەردام گردببوونەوە.
لەبەرەنگاربوونەوەی خۆپیشاندەراندا پۆلیسە ئەسپسوارەکان بەشداربوون و تێبینی ئەوە کرا کە ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران کەوتبوونە سەر زەوی.
خۆپیشاندەران دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە لە ئۆتۆمبیلەکەی فاتمە بەتول سایان کایا دوورخرانەوە، تا ئێستاش لە گووتنەوەی درووشم بەردەوامن.