Fahrettin İbrahim
12 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2017
کۆڵن - AA
وەزیری خێزان و سیاسەتی کۆمەڵایەتی تورکیا، فاتیمە بەتول سایان کایا کە بەسەردانێک لە هۆڵەندا بوو لە رێگەی فڕۆکەخانەی شاری کۆڵنی ئەڵمانیا گەڕایەوە وڵاتەکەی.
دوێنێ، فاتیمە بەتول سایان کایا لەلایەن پۆلیسی هۆڵەندا رێگری لێ کرا و، ئەوەش دوای ئەوە هات کە پێشتر حکوومەتی هۆڵەندا رێگەی بەنیشتنەوەی فڕۆکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا، مولود چاوشئۆغڵو نەدا کە بڕیاربوو بەشداری لە کۆبوونەوەی هاووڵاتییانی تورکیا بکات لە شاری رۆتردام.
لە بەرامبەر ئەم کردەوەیەدا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای کرد باڵیۆزی هۆڵەندا کە بەمۆڵەت لە دەرەوەی تورکیایە بۆ ماوەیەک نەگەڕێتەوە تورکیا.
فاتیمە بەتول سایان کایا لە کاتێکدا دەیەویست سەردانی کۆنسوڵخانەی تورکیا لە شاری رۆتردام بکات لەلایەن پۆلیسی هۆڵەنداوە رێگری لێ کرا و سەرەتا پاسەوانەکانیشی دەستبەسەر کران. دواتر ویستیان فاتمە بەتول لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزێنن و ئۆتۆمبێلەکەش بۆ شوێنێکی نادیار بگوازنەوە و بەهۆیەوە وەزیری خێزانی تورکیا بەئۆتۆمبێلێکی دیکە بۆ ئەڵمانیا گوازرایەوە.
هەروەها پۆلیسی ئەڵمانیا بە بەکارهێنانی توندوتیژی رێگری لەو خۆپیشاندەرانە کرد کە بۆ یارمەتیدانی وەزیرەکەی تورکیا لە دەورووبەری ئۆتۆمبێلەکەی کۆ ببوونەوە.