Şener Toktaş,İbrahim Yaldız,Mesut Varol,Sayim Harmancı,Hikmet Temeş
27 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2023
وان - AA
ئامادەکارییەکان لەو قوتابخانانەی پارێزگاکانی وان، هەکاری، بەدلیس و مووش تەواو بوون کە بۆ هەڵبژاردنی خولی دووەمی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دەنگدانیان تێدا ئەنجام دەدرێت.
لە پارێزگای وان کە ٧٠٦ هەزار و ٦١١ دەنگدەر هەن، دوو هەزار و ٢٩٤ سندوقی دەنگدان دانراوە.
ئەو کارمەندانەی کە سبەی دێنە قوتابخانەکان، ئەو پەڕانەیان لە ناو کۆریدۆرەکاندا هەڵواسی کە ئاگەداری و رێنمایی تایبەت بە دەنگدانی لەسەر نووسراوە و کابینەکانی دەنگدانیان لەناو پۆلەکان دانا.
- بەدلیس
بەرپرسانی بنکەکان لە پۆلەکاندا سندوقەکان و کابینەکانی دەنگدانیان دانا و ئامادەکارییەکانیان تەواو کرد.
سبەی دەنگدەران لەو ٨٦٤ سندوقەی کە ئامادە کراوە، دەتوانن ئەرکی نیشتمانیی خۆیان بەجێ بگەیەنن.
- مووش
ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن لە قوتابخانەکانی پارێزگای مووش-یش تەواو بووە.
لەلایەن کارمەندانەوە ژمارەی سندوقەکانی دەنگدان لە کۆریدۆر و دەرگاکانی قوتابخانەکان هەڵواسراوە.
بەرپرسانی بنکەکان ئاسانکاریی تەواویان کردووە بۆ ئەوەی سبەی هاووڵاتییان لە ٨٥٩ سندوقەی ئامادەکراوە دەنگی خۆیان بدەن.
- هەکاری
سندوق و کابینەکانی دەنگدان کە لەلایەن دەستەی هەڵبژاردنی پارێزگاکەوە رادەست کرابوون، لە قوتابخانەکاندا دانران.
سبەی لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ی بەیانییەوە، ١٨٦ هەزار و ١٥٥ دەنگدەر دەتوانن لەو ٥٩٠ سندوقەی کە ئامادە کراوە دەنگ بدەن.
دەنگدەرانی بەشێک لە گوندەکانی دەوروبەری شارەکە، دەگوازرێنەوە بۆ قوتابخانەکانی نزیک لە گوندەکانیان و دەنگ دەدەن.