Aylin Dal
27 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2023
ئه‌نقه‌ره-AA
ئازادیی پڕوپاگه‌نده و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، له كاتژمێر ١٨:٠٠ه‌وه كۆتاییهات.
لە ماددەی ٤٩هه‌مینی یاسای ژمارە ٢٩٨ی بڕگە بنەڕەتییەکانی هەڵبژاردن و تۆماری دەنگدەران کە ئازادی بانگه‌شه و ماوەكه‌ی رێکدەخات، باس لەوە دەکات بانگه‌شه له کاتژمێر ١٨:٠٠ی رۆژی به‌ر له هه‌ڵبژاردن کۆتاییدێت.
بەم پێیە ئازادی لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنەکان بۆ ئەنجامدانی بانگه‌شه‌ی سیاسیی هه‌ڵبژاردن له کاتژمێر ١٨:٠٠ه‌وه کۆتاییهات.
لە رۆژی هەڵبژاردندا، واته سبه‌ی تا کاتژمێر ١٨:٠٠، هەموو جۆرە ده‌زگایه‌كی میدیایی ناتوانن هەواڵ، پێشبینی و لێكدانه‌وه لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن بڵاوبكه‌نه‌وه. له‌نێوان كاتژمێر ١٨:٠٠ تا كاتژمێر ٢١:٠٠ هەموو جۆرە ده‌زگایه‌كی میدیایی ته‌نها ده‌توانن ئه‌و هه‌واڵانه بڵاو بكه‌نه‌وه كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن له توركیا، بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
له دوای کاتژمێر ٢١:٠٠ی رۆژی هه‌ڵبژاردن، هه‌موو جۆره بڵاوكراوه‌یه‌ك ئاسایی ده‌بێت. ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن له توركیا، به‌پێویستی بزانێت ده‌توانێت به‌ر له كاتژمێر ٢١:٠٠یش قه‌ده‌غه‌ی بڵاوكردنه‌وه هه‌ڵبگرێت.