Ferdi Türkten
17 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی گوتاری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی كاندیدی هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش له كه‌ناڵی ته‌ره‌ته، بۆ یه‌كه‌م جاره كاندیدێكی ده‌ستگیركراوی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له مێژووی دیموكراسیی جیهاندا له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی حكوومییه‌وه ده‌رفه‌تی قسه‌كردنی پێده‌درێت.
به‌پێی ده‌ستوور و رێكاره په‌یوه‌ندییداره‌كان، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی توركیا كه ٤٠ ساڵییان ته‌واوكردووه و بڕوانامه‌ی خوێندنی زانكۆیان هه‌یه و خاوه‌نی ئه‌و توانایانه‌ن كه وه‌ك په‌رله‌مانتار هه‌ڵببژێردرێن، ده‌توانن ببنه كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.
به‌پێی ده‌روازه‌ی یه‌كه‌می كتێبی دووه‌می یاسای ژماره ٧٦٥ی یاسای سزادانی توركی، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تاوانیان به‌رامبه‌ر كه‌سایه‌تیی ده‌وڵه‌ت ئه‌نجامداوه یان هانی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانه‌یان داوه و له‌سه‌ری سزادراون، ئه‌وانه‌ش كه به هۆی تێوه‌گلان له تیرۆر مهحكومكراون، ناتوانرێت ببنه كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.
هاوكات به‌پێی مادده‌ی ٥٢ی یاسای ژماره ٢٩٨، ئه‌و كاندیدانه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كه له‌ڕێگه‌ی رادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆنه‌وه له میانی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌کردن، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه رۆژی یه‌كه‌م و رۆژی كۆتایی بۆ ماوه‌یه‌ك كه له ١٠ خولهك تێپه‌ڕنه‌كات، دوو جار خۆیان بناسێنن و قسه بکەن له‌باره‌ی ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه هه‌یانه و ئه‌و كارانه‌ی به‌نیازن ئه‌نجامیبده‌ن.
هه‌روه‌ها كاندیده‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی له نیوه‌ی ماوه‌ی بانگه‌شه‌كه‌یان تێپه‌ڕنه‌كات، رێگه‌یان پێده‌درێت ڤیدیۆ نیشانبده‌ن. دیمه‌نه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی ته‌ره‌ته ئاماده ده‌كرێن و ده‌بێت ڤیدیۆكان هیچ شتێكی تیادا نه‌بێت كه وه‌ك تاوان هه‌ژماربكرێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ریه‌ك له كاندیدانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی، سهركۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و موحه‌ڕه‌م ئینجه، كاندیدی جه‌هه‌په و مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر، سه‌رۆكی گشتیی پارتی چاكه ئاشكرایان كرد كه ئه‌م مافه‌یان به‌كارناهێنن.
كاندیدی هه‌ده‌په، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش له‌ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه داوای له وه‌زاره‌تی داد كرد، گوتاری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی له‌و گرتووخانهیهیهی تیایدا ده‌ستبه‌سه‌ره، بۆ تۆماربكرێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا داواكارییه‌كی ئاراسته‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن له توركیا، كرد. له‌به‌رامبه‌ردا دامه‌زراوه‌كه بڕیاریدا ده‌میرتاش گوتاری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له گرتووخانه تۆماربكات.
گوتاری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كان له‌مڕۆوه ده‌ست به بڵاوكردنه‌وه‌ی له ته‌ره‌ته ده‌كرێت. له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی گوتاره‌كه‌ی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش له كه‌ناڵه‌كه، بۆ یه‌كه‌م جاره كاندیدێكی ده‌ستگیركراوی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له مێژووی دیموكراسیی جیهاندا له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی حكوومییه‌وه ده‌رفه‌تی قسه‌كردنی پێده‌درێت.