Hanife Sevinç,Muhammet Ali Kemal
17 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ- AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی توركیا، تانسو چیلـلهر له میانی به‌شدارییكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی ئاك پارتی له ناوچه‌ی یهنیكاپی ئیستانبوڵ، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هه‌ستێكی نیشتمانییه‌وه به‌شدارییكردووه.
تانسو چیلـلهر به‌شداریی له "میتینگی مه‌زنی ئیستانبوڵ" كه له ناوچه‌ی یهنیكاپی له لایه‌ن ئاك پارتی-یه‌وه سازكراوه، كردووه.
تانسو چیلـلهر له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌واناندا گوتی: "دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ هاوپه‌یمانێتییه‌كان له حكوومه‌تدا و خۆشحاڵكردنی گه‌ل كارێكی زۆر قورسه".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌مووان قسه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، به‌ڵام دوایین قسه، گه‌ل ده‌یكات. ئه‌مڕۆ به هه‌ستێكی نیشتمانییه‌وه لێره‌م".