Rıdvan Korkulutaş,Feride Pelin İnal,Muhammet Ali Kemal
17 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2018
عه‌نتاب- AA
له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت له شارۆچكه‌ی شههیتكامیل سەربە پارێزگای عه‌نتاب، دوو نه‌خۆش كه له یه‌كه‌ی چاودێریی چڕی نه‌خۆشخانه‌كه له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدا بوون، گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئاگره‌كه به هۆی گه‌رمبوونی ژووری وزه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه كه له نهۆمی ژێرزه‌میندا بووه، كه‌وتووه‌ته‌وه.
به هۆی ئه‌و دووكه‌ڵه چڕه‌ی كه بیناكه‌ی ته‌نیوه، ٢٥ نه‌خۆشی چاودێریی چڕ، ١٠ نه‌خۆشی دیكه‌ی قاوشه‌كان و ٤٥ منداڵی ساوای خوده‌ج، ته‌ندروستییان تێكچووه و دوویان له نه‌خۆشه‌كانی یه‌كه‌ی چاودێریی چڕ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.