Salih Bilici
17 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2018
ئانتالیا - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ر قه‌ندیل، رایگه‌یاند "له‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی زۆر گرنگی ئه‌مانه‌مان كردووه‌ته ئامانج. هێشتا ئه‌نجامه‌كه‌یمان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه كراونه‌ته ئامانج".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شدارییكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی Kanal 7-دا، روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ دا و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
سه‌ركۆماری توركیا ئاشكرایكرد له ئێستادا به پێداگرییه‌وه تواناكانیان له‌دژی قه‌ندیل چڕكردووه‌ته‌وه و وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو ٢٠ فڕۆكه ١٠ پێگه‌ی گرنگیان له قه‌ندیل كردووه‌ته ئامانج و له‌نێو ئه‌و پێگانه‌دا جبه‌خانه بوونیان هه‌بووه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له دوایین ئۆپه‌راسیۆنیاندا بۆ سه‌ر قه‌ندیل، گورزێكی كوشنده‌یان له په‌كه‌كه وه‌شاندووه و گوتی:
- ئۆپه‌راسیۆنی وشکانی بۆ سه‌ر قه‌ندیل
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ئۆپه‌راسیۆنی وشکانی بۆ سه‌ر قه‌ندیل ئه‌نجام ده‌درێت؟ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "ئێستا ئه‌و شوێنه‌ی لێین له‌گه‌ل قه‌ندیل شوێنێكی زۆر زۆر جیاوازه...
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.