Rewa Mahmut Hasan
02 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2017
لەناو دوکانێکی فرۆشتنی پایسکل کە دەکەوێتە ژێر پردێکی ئیستانبوڵ ئاگرکەوتەوە و دواتر ئاگرەکە تەشەنەی سەند و دوکانەکانی دوروبەری گرتەوە.
دوای رووداوەکە راستەخۆ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد.
بەهۆی ئەو رووداوە و لە پیناو سەلامەتی و کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە بەشێوەیەکی خێرا، شەقامێک بەرووی هاتوچۆدا داخرا.
زانراوە کە ئاگرەکە بەهۆی شۆتی کارەباوە دروست بووە و لەئێستادا لێکۆڵینەوەکان لە بارەی رووداوەکە بەردەوامە.
دوای کۆنتڕۆڵ کردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە، جارێکی دیکە شەقامە داخراوەکە بە هاتوچۆدا کرایەوە.