Kemal Karadağ
23 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2023
ئەنقەرە - AA
دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن له توركیا شاندێک بۆ ژماره‌یه‌ك لە نوێنەرایەتییەکانی وڵاته‌كه له ئەورووپا ده‌نێرێت، كه تیایاندا ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار و ٢٨هه‌مین خولی په‌رله‌مانی توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ستی کەوتوون، لیژنەکانی سندوقی دەنگدان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان لە ٧٥ وڵات و ١٥٦ نوێنەرایەتی توركیا له دەرەوەی وڵات پێکهێنراون.
به‌ر له‌وه‌ی پرۆسەی دەنگدان لە دەرەوەی وڵات لە ٢٧ی نیساندا دەستپێبکات، دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن له توركیا شاند بۆ ژماره‌یه‌ك له‌و نوێنەرایەتییانه ده‌نێرێت کە سندوقەکانی دەنگدانیان لە ئەورووپا تێدا دادەنرێت.
لەو چوارچێوەیەشدا شاندەکە ژماره‌یه‌ك له نوێنەرایەتییهكانی توركیا لە ئەورووپا به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، بەدواداچوون ده‌كات، ده‌سته‌به‌ری ره‌واندنه‌وه‌ی کەموکورتییەکان و کار بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست، ده‌كات.