Hemın Othman Mohammed
18 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2016
كاندیدی كۆماریخوازه‌كان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دۆناڵد تره‌مپ، ستیفن کەی بانۆنی كرده سەرۆکی هەڵمەتی هه‌ڵبژاردنەکەی، كه یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی برەیتبارت نیوز، کە به توندیی ره‌خنه‌ی له سەرکردایەتی پارتی كۆماریخوازه‌كان و كاندیدی پارتی كۆمارییه‌كان هیلاری كلینتۆن گرتبوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌متر له سێ مانگی ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، كه بڕیارە رۆژی 8ی تشرینی دووه‌م به‌ڕێوه‌بچێت، تره‌مپ گۆڕانكاریی له دەستەی سەرۆکایەتی هەڵمەتی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یدا كرد.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا کە لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەرایەتی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترەمپەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژه به‌وه كراوه گۆڕانکاریی لە دەستەی سەرۆکایەتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا کراوە.
لە روونکردنەوەکەدا ئاشکراکراوە، ترەمپ بانۆنی كردووه‌ته سەرۆکی هەڵمەتی هه‌ڵبژاردنەکەی، كه سەرۆکی برەیتبارت نیوز ە و به توندی ره‌خنه‌ی له سەرکردایەتی پارتی كۆماریخوازه‌كان و كاندیدی پارتی كۆمارییه‌كان هیلاری كلینتۆن گرتووه.
هه‌روه‌ها خاوەنی کۆمپانیای كێلیان بۆ توێژینەوە کە هاوکات راوێژکاری خۆیەتی، کێڵیان کۆنوەیی كردووه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری هەڵمەتەکە.
ئه‌وه‌ی بووتە جێگەی سه‌رنج، دوایین گۆڕانكارییەکان له دەستەی سەرۆکایەتی هەڵمەتی هه‌ڵبژاردنی ترەمپدا، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی بانەگشەی ره‌وانه‌كردنی پاره‌یه له‌لایه‌ن پارتی سه‌رۆكی پێشووی ئۆكرانیا ڤیكتۆر یانوكۆڤیچ كه لایه‌نگری رووسیایه بۆ ئەژماری بانکیی پاوڵ مانافۆرتی به‌ڕێوه‌به‌ری هەڵمەتەکە.
له‌و بانگه‌شه‌یه‌دا باس له‌وه كراوه له پارتەکەی یانوكۆڤیچهوه بڕی 12 ملیۆن و 700 هه‌زار دۆلار خراوه‌ته سه‌ر ئەژماری بانكیی مانافۆرت.
له به‌رامبه‌ردا پارێزه‌ری مانافۆرت ریچارد هیبی، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به بێ بنه‌ما و پڕوپوچ لەقەڵەمدا.