له چالاكی خستنی 33 تیرۆریست له میانی هه‌فته‌یه‌كدا
- وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند کە له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی 17 بۆ 24ی ئه‌یلوولدا، 33 تیرۆریست له چالاكی خراون.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند کە له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی 17 بۆ 24ی ئه‌یلوولدا، 33 تیرۆریست له چالاكی خراون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌ت له میانی هه‌فته‌ی رابردوودا، هێزه ئه‌منییه‌كان له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كاندا، دوو هه‌زار و 425 ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجامداوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاندووە کە له میانی هه‌فته‌ی رابردوودا، به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان (په‌كه‌كه- داعش- فه‌تۆ)، 677 گومان‌لێكراو و به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر، سێ هه‌زار و 992 گومان‌لێكراو و هەروەها له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆچی نایاساییدا، 178 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه.
هاوكات له هه‌فته‌ی رابردوودا، 33 تیرۆریست له چالاكی خراون كه 20یان به كوژراوی، 9یان به زیندوویی كه‌وتوونه‌ته ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كان و چواریشیان خۆیان راده‌ستكردووه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن